یاریگا –
یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا، پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ سعودیە دەردەبرێت.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ بڵاویکردەوە، مۆندیالی 2034 لە ئاسیا و ناوچەی ئۆقیانۆس بەڕێوەدەچێت و داوای لە وڵاتان کرد، فایڵەکانی خۆیان بۆ میوانداریکردنی مۆندیال پێشکەش بکەن. دەستبەجێ سعودیە نیازی خۆی بۆ میوانداریکردنی مۆندیال دەربڕی.
AFC President welcomes #FIFAWorldCup hosting decision and supports 🇸🇦 Saudi Arabia’s intent to bid for 2034 edition!https://t.co/gsWifSa9PV
— AFC (@theafcdotcom) October 4, 2023
شێخ سەلمان بن ئیبراهیم ئال خەلیفە، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا، لەبارەی نیازەکەی سعودیە بۆ میوانداریکردنی مۆدنیال بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا پاڵپشتی لە بڕیارەکانی فیفا، بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانیەتییەکە لە ئاسیا دەکات. متمانەیەکی تەواومان بەو بڕیارانە هەیە، کە دادپەروەرییەکی زیاتر بە یەکێتییەکانی کیشوەرەکان دەبەخشێت. دڵخۆشم بەوەی یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە نیازی خۆی بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانیەتییەکە پیشانداوە. پابەندین لە نزیکەوە کار لەگەڵ خێزانی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بکەین.
لە دوای مۆندیالەکانی 2002 و 2022 دەرفەتێکی دیکە لە بەردەم ئاسیایە، تاوەکو میوانداری مۆندیال بکات.
وەشانی داهاتووی مۆندیال لە 2026 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت. بڕیارە مۆندیالی 2030 لە مەغریب، ئیسپانیا و پۆرتوگال بکرێت. هەروەها سێ یاری یەکەمی هەڵبژاردەکانی ئۆروگوای، ئەرجەنتین و پاراگوای لە وڵاتەکانیان خۆیان بکرێت.