ئینگلتەرا

دەستەی کارگێڕی رەینجەرز تووڕەیە و راهێنەرەکەی دوورخستەوە

یاریگا –

یانەی رەینجەرز گلاسکۆی سکۆتلاندی، راهێنەرەکەی دوورخستەوە.

لە دوای سێیەمین دۆڕانی ئەم وەرزیان لە پرێمەرلیگی سکۆتلاند، دەستەی کارگێڕی رەینجەرز، مایکڵ بەیلی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

ئێستا سێڵتک بە جیاوازی حەوت خاڵ لە پێشەوەی رەینجەرزی رکابەری مێژوویی دێت.

رەینجەرز لە بەیاننامەیەکدا روونیکردەوە

ئەنجامەکانی ئەم وەرزەمان پێشبینی نەکراون، ئێستا جیابوونەوەمان لەگەڵ مایکڵ بەیڵی، راهێنەری تیمی یەکەمی یانەکەمان رادەگەیەنین. بۆردی بەڕێوەبردنی رەینجەرز، دەیەوێت سوپاسی مایکڵ و ستافەکەی بکات، چونکە لە نۆڤێمبەری رابردووەوە، هەموو هەوڵێکیان بۆ سەرخستنی یانەکە داوە.

بۆ ماوەی داهاتوو، ستیڤن دەیڤز، بە شێوەیەکی کاتی راهێنەرایەتی یانە سکۆتلاندییەکە دەکات، هەریەکە لە ئەلێکس رای و ستێڤن سمیس، دەبنە یاریدەدەری و کۆڵن ستێوارت، دەبێتە راهێنەری گۆڵپارێزان.

لە نۆڤێمبەری ساڵی رابردوودا، بەیڵی پۆستی راهێنەرایەتی کوینز پارک رەینجەرزی جێهێشت و بووە جێگرەوەی جیۆڤانی ڤان بڕۆنکهۆرست لە رەینجەرز.

لە سەرەتای دەستپێکردنی کاروانەکەیدا، رەینجەرز چوار بردنەوەی بەسەریەکەوە تۆمار کرد، لە یەکەم مانگیدا خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی وەرگرت.

ئەنجامەکانی رەینجەرز لەم وەرزەدا لە ئاستی پێویستدا نەبوون، بەر لە یارییەکەی ئابردین، دوو یاری بەرامبەر کیلمارنۆک و سێڵتک دۆڕا.

پێنجشەممە، رەینجەرز لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ، بەرامبەر ئاریس لیماسۆلی قوبرسی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button