ئیتاڵیاگرنگترین

لاوتارۆ مارتینێز ریکۆردێکی مێژوویی گەورەی لە ئیتاڵیا تۆمار کرد

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێز، چوار گۆڵی لە سالێرنیتانا کرد، هەرچەندە لە گێمی دووەمدا بەشداری یارییەکەی کرد.

ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە خولەکی 55دا بەشداری لە یارییەکەدا کرد و ئەوکات ئەنجامی یارییەکە 0-0 بوو. پاڵەوانی جیهان لە ماوەی 30 خولەکدا، چوار گۆڵی کرد و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی سێریا ئەی، چوار گۆڵ وەک یاریزانی یەدەک لە یارییەکەدا بکات.

ئینتەر لە دوای دۆڕانی یاری پێنجشەممەی رابردوو، لە بەرامبەر ساسۆلۆو بە ئەنجامی 2-1، یەکەم دۆڕانی نیرازۆری بوو لەم وەرزەدا. بەڵام بە سوپەر هاتریکی لاوتارۆ، ئینتەر زەنگێکی دیکەی مەترسی بۆ رکابەرانی لێدا.

سێشەممە، ئینتەر لە گەڕی دووەمی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، بەرامبەر بێنفیکا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button