ئاسیا

شاندی ئیتیحاد بەبێ بێنزێما گەیشتە ئێران

یاریگا

یانەی ئیتیحادی سعودی لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی سپاهانی ئێرانی دەبێتەوە.

شاندی یانە سعوودیەکە ئەمڕۆ بە مەبەستی رووبەڕووبونەوەی یانە ئێرانیەکە، بەرەو شاری ئەسفەهانی ئێران بەرێکەوت و کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرنسی لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی نەکردووە.

بێنزێما ماوەیەکە تووشی پێکان بووە و بەشداری چوار یاریی رابردووی یانەکەشی نەکردووە، هاندەرانی یانەکە و هەروەها یانەی سپاهانیش بەو هیوایە بوون ئەو یاریزانە بەشداری ئەم یارییە بکات، بەڵام تیمی پزیشی یانەکە رێگەی بەو یاریزانە نەدا گەشتی ئێران بکات.

سەرچاوەکانی نێوخۆیی سعودیە بڵاویان کردووەتەوە، گۆڵکارە فەرەنسیەکەی ئیتیحاد رەنگە بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئەهلی بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button