فه‌ره‌نسا

زێدان ئۆفەری یانە دڵخوازەکەی رەت دەکاتەوە

یاریگا –

زەینەدین زێدان، چانسی راهێنەرایەتیکردنی یانەی مارسیلیا، ئەو یانەیەی کە لە منداڵییەوە دڵخوازی بووە رەت دەکاتەوە.

هەمووان دەزانن کە زێدان مارسیلیاى خۆشدەوێت و هەر لەبەر ئەم یانەیە لە دوو ساڵی رابردوودا پێشنیارەکانی پاریس سانجێرمان پشتگوێ خستووە. ئەمجارەیان چانسی سەرکردایەتیکردنی مارسیلیای بۆ رەخسا، کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی مارسێلینۆ ئۆفەرێکیان پێشکەشی زێدان کرد.

بەگوتەی راپۆرتێکی سپۆرتس کیدا، زێدان لە لیستی جێنشینەکانی مارسێلینۆدا بووە، بەڵام دەستبەجێ ئەو پێشنیارەی رەتکردووەتەوە و نەیویستەەوە ببێتە راهێنەری یانە بەناوبانگەکەی فەرەنسا. زێدان لە ماوەی ژیانی تۆپی پێیدا هەرگیز یاری بۆ یانەی مارسیلیا نەکردووە، سەرەڕای ئەوەی چەندینجار چووەتە یاریگای ڤۆڵدێمۆرت بۆ بینینی یارییەکانی ئەم یانەیە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، زێدان متمانەی بە دەستەی کارگێڕی و سەرۆکی ئێستای یانەی مارسیلیا پابلۆ لۆنگۆریا نییە و پێی وایە بەم ئیدارە مارسیلیا ناچێتە هیچ شوێنێک و بە چوونی بۆ سەرکورسی یەدەگی یانەکە، متمانەی راهێنەرایەتییەکەی دەخرێتە ژێر پرسیارەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button