ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید سەرکەوت و کەتەلۆنیەکانیش پێشەنگایەتی چۆڵ ناکەن

جیرۆنا پێشەنگی لالیگایە

یاریگا

ریال مەدرید و جیرۆنا سودمەندی سەرەکی یەکسانبونەکەی بارسێلۆنا بوون بەرامبەر ریال مایۆرکا.

ریال مەدرید دوای شکستەکەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر ئەتلەتیکۆمەدرید ئەمجارەیان لە هەفتەی حەوتەمی لالیگا میوانداری لاس پالماسی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 2-0 بردەوە.

یانە شاهانەکە دوای شکستەکەی دێربی مەدرید پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیا لەدەستدا و بۆ پلەی سێیەم دابەزی، بەڵام پاش یەکسانبونەکەی بارسێلۆنا توانی بۆ پلەی دووەمی خولەکە سەرکەوێتەوە.

لەم یارییە گۆڵەکانی ریال مەدرید لە رێگەی براهیم دیاز لە خولەکی 48 لە نیوەی یەکەم و هەروەها خۆسێلۆ لە خولەکی 54 تۆمار کران.

مێرنگی شەشەم بردنەوەی ئەم وەرزەی تۆمار کرد بەرامبەر دۆڕانێک و باڵانسی خاڵەکانیشیان لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگا گەیاندە 18 خاڵ و بە جیاوازی یەک خاڵ لە دوای جیرۆنای یەکەم دێن.

لە یارییەکی دیکە جیرۆنا بووە میوانی ڤیاریال، هەرچەندە سەرەتا یاریزانانی خاوەن یاریگا گۆڵی یەکەمیان کرد، بەڵام یاریزانانی یانە کەتەلۆنیەکە دووجار وەڵامی خاوەن یاریگایان دایەوە و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا.

بەم شێویە لە دوای هەفتەی حەوتەمی خولی ئیسپانیا جیرۆنا بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ چووە پێشەنگی خولەکە، بارسێلۆناش بۆ پلەی سێیەم دابەزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button