ئینگلتەراگرنگترین

ئەمشەو چوار یاریزانی سەرەکی ئارسیناڵ یاری ناکەن

یاریگا –

ئەمشەو ئارسیناڵ بێبەش دەبێت لە تواناکانی چوار یاریزانی سەرەکی تیپەکەی.

ئەمشەو لە میانی یارییەکانی جامی کاراباو، ئارسیناڵ لە یاریگای برێنتفۆرد کۆمینیتی دەبێتە میوانی برێنتفۆرد، کە یارییەکە کاتژمێر 21:45 بە کاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئاشکرایکرد، ساکا لە یارییەکەی تۆتنهام تووشی پێکان بووە، بەرامبەر برێنتفۆرد یاری ناکات.

ئارتێتا ئاماژەی بەوەیشکرد، ساکا نەیتوانیووە بەشداری مەشقەکان بکات، ئەگەری هەیە بۆ یارییەکەی رۆژی شەممە، بەرامبەر بۆرنمسیش نەتوانێت یاری بکات لە پرێمەرلیگ.

بوکایۆ ساکا

جیا لە ئەستێرە تەمەن 22 ساڵانییەکە، هەریەکە لە یاریزانان دێکلان رایس، گابریێل مارتینێلی و لیاناردۆ ترۆساردیش بەهۆی پێکان بێبەش دەبن لە یارییەکەی ئەمشەو.

پێکانی یاریزانانی گەنەرز دوودڵی بۆ هاندەرانی یانەکە درووستکردووە، بە تایبەت کە مانگی داهاتوو مانگێکی هەستیارە بۆ یانەکە، بەوپێیەی لە 8/10 ئارسیناڵ لە یاری لوتکەی خولەکە میوانداری مانچێستەر سیتی رکابەری دەکات.

پاش 11 رۆژ لەو یارییەش لە یاریگای ستامفۆرد بریج، دەبنە میوانی چێڵسی، سێ رۆژ دواتریش لە میانی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە یاریگای رامۆن سانچێز پیزخوان، رووبەڕووی سێڤییای ئیسپانی دەبنەوە.

دێکلان رایس

بابەتی زیاتر

Back to top button