ئاسیا

نێیمار کێشە بۆ هیندییەکان دروست دەکات

یاریگا –

یانەی مومبای سیتی هیندسیان، بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد سەبارەت بە یاری داهاتوویان بەرامبەر یانەی هیلالی سعودی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا.

لە گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانانی ئاسیا یانەی هیلالی سعودی رووبەڕووی یانەی مومبای سیتی هیندستان دەبێتەوە لەو وڵاتە.

رێوشوێنی ئەمنی و داواکاری ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بۆ بینینی ئەستێرە بەڕازیلیەکە یانەکەی ناچاری کرد یارییەکە لە یاریگای بالوادی لە پونە بگوازرێتەوە بۆ یاریگای دی پاتیل.

توانای لە خۆ گرتنی یاریگاکە 55 هەزار هاندەرە، لەکاتێکدا فیفا لە یارییەکانی پێشوودا تەنها رێگەی بە 38 هەزار هاندەر دابوو لە یاریگاکەدا ئامادە ببن، کە رەنگە ئەم ژمارەیە هاندەرە بەرامبەر یانەی هیلال بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.

یانەی مومبای یاری یەکەمی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بەرامبەر نەساجی مازەندەرانی ئێران لە بەردەم 11 هەزار و 900 بینەر ئەنجامدا و بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی خوارد.

بەڵام بەهۆی خواستێکی زۆر لەسەر بلیتەکان، یانە هیندییەکە نووسراوێکی ئاراستەی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا کردووە بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی یارییەکە بۆ یاریگایەکی تر بدات.

ناو تۆمارکردن بۆ کڕینی بلیتی یارییەکە لە 29ی ئەیلول دەستپێدەکات، لەکاتێکدا هێشتا نرخە بلیتەکان دیارینەکراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button