ئینگلتەراگرنگترین

لەسەر ئاراستەکردنی قسە سێکسی بەڕێوەبەری یانەیەکی ئینگلیزی دەستی لەکارکێشایەوە

Yariga App

یاریگا –

دانی ماکلین، بەڕێوەبەری گشتی یانەی ویمبڵدن، دەستی لەکارکێشایەوە، دوای بڵاوبوونەوەی چەندین راپۆرت لەبارەی ئاراستەکردنی قسەی سێکسی بەرامبەر یەکێک لە هاوکارانی.

رۆژنامەی زە تایمز راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا وردەکارییەکانی ئابڕوچوونەکەی ماکلینی ئاشکرا کردووە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ماکلین قسەی نەشیاو و سێکسی بەرامبەر رێبێکا مارکهام، بەڕێوەبەری بلیتەکانی یانەی ویمبڵدن بەکارهێناوە. بەڕێوەبەری گشتی یانەکە بە رێبێکای گوتووە ‘سۆزانی، پاشەڕۆ’.

رێبێکا بە هەماهەنگی ماتیو وێڵس، بەرپرسی ئەمنی یانەکە، ئامێرێکی ریکۆردیان لە نووسینگەی ماکلین دانا و تەواوی قسەکانی تۆمار کرد، ئەمەش بۆ بەکارهێنانی وەک بەڵگە لە دژی بەڕێوەبەرەکە.

بە گوێرەی راپۆرتەکە بێت، ماکلین بەمشێوەیە قسەی لەگەڵ رێبێکا کردووە

دەمەوێت ئەو مارکهامە لە پەنجەرە بخەمە خوارەوە. هەرگیز نەمویستووە کەسێک بکوژم، بەڵام دەمەوێت ئەو بکوژم، ئەو سۆزانییە، سۆزانییەکی زۆر گەورەیە. دەمەوێت لە پەنجەرە فڕێی بدەمە خوارەوە و بیکوژم. زۆر رقم لێیەتی، رێبێکا پاشەڕۆیە.

پێشتر ماکلین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی لیتۆن ئۆریێنت بوو، پاشان وەک بەڕێوەبەری بازرگانی یانەی ساوسئێند یونایتد کاری کردووە و هەروەها ماوەیەک وەک بەڕێوەبەری بازرگانی یانەی ئیسێکس کاونتی بۆ یاری کریکێت، کاری کردووە.

Back to top button