یاریگا –
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی ریال مەدرید و ئاتلێتیكۆ مەدرید دوای یارییە بەهێزەكەی نێوانیان.
شەوی رابردوو ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا.
گۆڵەكانی ئاتلێتیكۆ لەلایەن مۆراتا دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 4 و 46 و گریزمان لە خولەكی 18 تۆمار كران و تاكە گۆڵەكەی مەدریدیش لەلایەن تۆنی كرووس لە خولەكی 35 تۆمار كرا.
بەو بردنەوەیە ئاتلێتیكۆ مەدرید كۆی خاڵەكانی بۆ 10 خاڵ بەرزكردەوە و لە ریزبەندی پێنجەمی لالیگادا دێت و مەدریدیش بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت.
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی ئاتلێتیكۆ مەدرید بەپێی ئەپڵیكەیشنی یاریگا:
گۆڵپارێز: ئۆبڵاك 6.5
هێڵی بەرگری: مۆلینا 6.1 ، ساڤیچ 6.7 ، خیمینیز 6.3 ، هێرمۆسۆ 6.2 ، لینۆ 6.7
هێڵی ناوەند: یۆرێنتی 6.4 ، كۆكێ 6.6 ، نیگوێز 8.4
هێڵی هێرشبردن: مۆراتا 9.1 ، گریزمان 8.4
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی ریال مەدرید بەپێی ئەپڵیكەیشنی یاریگا:
گۆڵپارێز: كێپا 5.2
هێڵی بەرگری: گارسیا 6.7 ، ئالابا 7.6 ، رودیگەر 6.3 ، ڤازكویز 6.6
هێڵی ناوەند: كاماڤینگا 7.6 ، كرووس 9.2 ، ڤالڤێردی 7.7 ، مۆدریچ 6.0
هێڵی هێرشبردن: بێڵینگهام 6.0 ، رۆدریگۆ 6.4