ئه‌مریکا

سەرۆکی یانەیەکی کۆلۆمبیا تیرۆر کرا

یاریگا –

ئێدگارد پایز سەرۆکی یانەی تایگرێسی کۆڵۆمبی، دوێنێ شەو دەستدرێژی گوولەی کرایە سەر و کوژرا.

شەوی رابردوو لە رووداوێکی دڵتەزێندا کە لە تۆپی پێی کۆڵۆمبیا روویدا، سەرۆکی یانەی تایگرێس لە بۆگۆتا تەقەی لێکرا و تیرۆرکرا.

ئێدگار پایز، کە سەردەمانێک سەرۆکی یانەی ئیندیپێندێنتی سانتافی بووە، بەڵام لە ساڵانی رابردوودا وەک سەرۆکی یانەی تایگرێسی پلە دووی تۆپی پێی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا، دوێنێ شەو دوای چەند کاتژمێرێک لە دۆڕانی تیپەکەی لە یاریگای خۆیاندا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ کالی تیرۆر کرا.

بەپێی راپۆرتی پۆلیس، پایز لەگەڵ کچەکەیدا لە ناو ئۆتۆمبێل بووە، کاتێک لەلایەن بکوژەکانەوە کراوەتە ئامانج. دواجار چەند گوللەیەکی بەرکەوتووە و دوای دڵنیابوون لەوەی کە کوشتویانە هەڵاتوون. لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بەردەوامە و تا ئێستا وردەکاری زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.

چەند کاتژمێرێک دوای ئەم رووداوە دڵتەزێنە، دەنگۆی تیرۆرکردنی پایز لە میدیاکانی کۆڵۆمبیادا بڵاوبووەوە و دواجار لەلایەن دیێگۆ رووێدا سەرنووسەری ماڵپەڕی گۆڵ کاراکۆڵەوە پشتڕاستکرایەوە.

سەرەتا باس لەوە کرا کە ئێدگار لەگەڵ کچەکەی بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا 2 بوونە و ماتۆڕسکیلێک بە دوو سەرنشینەوە چاودێری کردوون و دواجار تیرۆر دەکرێت، ئەمەش لە دەوروبەری کاتژمێر 18:15 بە کاتی بۆگۆتا روویداوە.

پاشان راپۆرتی پۆلیسی بڵاوکرایەوە، کە ئۆدیگارد بە سێ گولە کە بەر سنگ و مل و سەری کەوتووە کوژراوە هەرچەندە پایز دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێ چارەسەری بۆ کرا، بەڵام لە کۆتاییدا گیانی لەدەستدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button