ئینگلتەراڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

راهێنەری لیدز یونایتد سەرنجی هەمووان رادەکێشێت

یاریگا –

تەنیا یاریزانانی لیدز یونایتد، هاندەرانیان دڵخۆش نەکرد، لە دوای بردنەوەیان بەرامبەر واتفۆرد، بەڵکو دانیێل فارکێ، راهێنەری تیمەکە، بە جووڵەیەک هەمووانی شۆک کرد.

لیدز بە ئەنجامی 3-0 لە واتفۆردی بردەوە. گۆڵەکان لە رێگەی یاریزانان جۆیڵ پیرۆی، سام بیرام و جەیدن ئانتۆنییەوە کران و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە بە جووڵەیەکی جوان لە شوێنی دیاریکراوی راهێنەراندا، دڵی هاندەرانی خۆش کرد.

لە ساتێکی یارییەکەدا، تۆپێک بەرەو رووی فارکێییەوە هات و لە جیاتی ئەوەی بەدەست بیگرێتەوە، بەڵکو کۆنتڕۆڵێکی زۆر جوانی تۆپەکەی کرد و هاندەرانی خستە جۆشەوە.

پێشتر فارکێ وەک هێرشبەر یاری دەکرد و ئەم جۆرە کۆنتڕۆڵانە بەلای ئەو ئاسایی بوون.

شەممەی داهاتوو، پیاوانی فارکێ لە سەینت ماری دەبنە میوانی ساوسامتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button