ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

سێرجیۆ رامۆس ژمارەیەکی پێوانەیی چامپیۆنزلیگی شکاند

یاریگا-سێرجیۆ رامۆس لە دووهەم یاریدا لەگەڵ سیڤیلیا بووە خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ لە مێژووی خولی پاڵەوانەکان دا.

رامۆس ماوەی سێ مانگ یاریزانی هیچ یانەیەک نەبوو بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ سیڤیلیا، راستەوخۆ لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بینرا بەرامبەر لاس پاڵماس.

شەوی رابردووش لە یاری خولی پاڵەوانەکانی سیڤیلیا بەرامبەر لانس، سەرلەنوێ بەرگریکارە بە ئەزموونەکە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو. بەوەش بووە یەکەم یاریزانی ئیسپانی لە 138 یاریدا لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکی خولی پاڵەوانەکان بێت.

ریکۆردی پێشوو بە ناوی راول گۆنزالێز بوو کە لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2010 پێکەوە یارییان دەکرد و راول لە 137 یاریدا لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکی خولەکەدا بوو.

سێرجیۆی 37 ساڵ دوای جێهێشتنی پاریس و گەڕانەوە بۆ یانە دێرینەکەی، پێشوازییەکی مەزنی لێکرا لەلایەن هاندەرانی یانە ئەندەلوسییەکەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button