ئاسیا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ جادووی پێرسپۆلیس بەتاڵ دەکاتەوە

یاریگا –

یانەی پێرسپۆلیسی ئێران، دوای 11 ساڵ لە یاریگای ئازادی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا شکستی خوارد.

یانەی پێرسپۆلیس بەرامبەر یانەی نەسری سعودی وەستێندرا، نزیکەی 4135 رۆژ بەسەر دوایین شکستیان لە یاریگای ئازادی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا تێپەڕیبوو.

چامپیۆنزلیگ 2012 و شکستی قوتابیانی دەنیزلی لە یاریگای ئازادی بەرامبەر هیلال بە تاکە گۆڵێک کە لەلایەن یاریزانی کۆری جان تۆمارکرا دوا شکستی پێرسپۆلیس بوو لە یاریگای خۆیان (لە یاریگای ئازادی).

لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ، یانەی سوورپۆشەکان لە وەرزەکانی 2015، 2018،2017 و 2019 لە یاریگای ئازادی رووبەڕووی رکابەرە جیاوازەکان بوونەتەوە و لە یاریگای خۆیاندا هەرگیز نەدۆڕاون.

بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لەم ساڵانەدا دوو گەڕی یارییەکە بەشێوەیەکی گشتی لە لایەن قەتەرەوە میوانداری دەکرا و یارییەکەی بەرامبەر تیپەکانی سعودیەش لە یاریگای سێهەمدا بەڕێوە دەچوو، ئەوکاتیش شکستیان نەخواردبوو.

رەنگە لەو کاتەدا و دوای شکستیان بەرامبەر هیلال لە مانگی ئایاری 2012، هیچ کام لە هاندەرانی پێرسپۆلیس بڕوایان نەدەکرد کە جارێکی تر یانەکەیان تامی تاڵی دۆڕان لە ئازادیدا بچێشێتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هۆکاری سەرەکی شکستی سوورپۆشەکانی پایتەخەت بوو لە یاریگای خۆیاندا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button