ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: مانچێستەر یونایتد پێكانی وان بیساكای راگەیاند

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی پێكانی ئارۆن وان بیساكا یاریزانی یانەكەی راگەیاند پێش یارییەكەیان بەرامبەر بایرن میونشن.

وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بایرن میونشن لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

هەژماری فەرمی مانچێستەر یونایتد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند: وان بیساكا بۆ ماوەیەك لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە، دوای ئەوەی لە یاری بەرامبەر برایتن تووشی پێكان هات.

لە بەیاننامەكەشدا ئەوە هاتووە: بەرگریكارەكەی باڵی راست وەك یاریزانی یەدەگ هاتە نێو یاریگا، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو تووشی نەخۆشی بوو.

ئاماژەیان بەوەشکردووە: پێویستە هەڵسەنگاندنی زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت بیساکا چەند رۆژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، بەڵام ئاماژە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە چەند هەفتەیەک دەخایەنێت.

بەپێی رۆژنامە ئینگلیزیەكان، وان بیساكا ماوەی دوو مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە و لە كۆتایی ئەمساڵدا دەگەڕێتەوە یاریگاكان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button