ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

یانەیەكی ئەوروپی مۆدریچی دەوێت

یاریگا –

یانەیەكی ئەوروپی خواستی خۆی بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی لۆكا مۆدریچ ئەستێرەی كرواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەربڕی لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی.

گرێبەستەكەی مۆدریچ لەگەل ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ئەمساڵدا یانەكانی سعودیە چەندین ئۆفەری زەبەلاحیان پێشكەش بە مۆدریچ كرد، بەڵام یاریزانەكە مانەوەی لە مەدرید هەڵبژارد.

لە چوار یاری سەرەتای لالیگا مۆدریچ لە سێ یاریدا وەك یاریزانی یەدەگ بەشداری كردووە.

فیلاتكا پیراس، سەرۆكی یانەی دینامۆ دینامۆ زەگرەبی كرواتی رایگەیاند، هەوڵدەدات لۆكا بگەڕێنێتەوە یانەكەی لە دوای رۆیشتنی بۆ ماوەی 15 ساڵ.

پیراس لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ووتی: لۆكا كۆتا وەرزی لەگەڵ ریال بەسەردەبات، لە زستاندا پەیوەندی پێوە دەكەم.

بەردەوام بوو ووتی: چۆن دەكرێت دینامۆ زەگرەب گەڕانەوەی مۆدریچی نەوێت، من ناڵێم كە بەردەوام پەیوەندیم لەگەڵیدا هەیە، بەڵام خێزانەكەی دەناسم، گەڕانەوەشی لە كۆتایی كاروانی وەرزشیدا مانای دەبێت، بۆ نا؟.

لە كۆتاییشدا ووتی: بێگومان دینامۆ زاگرەب هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی ئەمە رووبدات، ئێمە هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی ببێتە راستەقینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button