ئه‌وروپاجیهانگرنگترین

پاڵێوراوانی خەڵاتی زە بێست بۆ باشترین یاریزانی جیهان

یاریگا –

یەكێتی تۆپی پێی جیهان ” فیفا ” پاڵێوراوانی خەڵاتی زە بێست بۆ باشترینەكانی ساڵی 2023 بڵاوكردەوە.

لیستەكە لە 12 یاریزان پێكدێت و كە هەریەك لە لیۆنێل مێسی ، ئێرلینگ هالاند و كیلیان ئێمباپێ لە پێشەنگی لیستەكەدان.

خەڵاتەكانی ” زە بێست”:

خەڵاتەكان بەسەر 9 بەشدا دابەشكراون بەم شێوەیە:

  • باشترین یاریزانی پیاوان
  • باشترین یاریزانی ئافرەتان
  • باشترین گۆڵپارێزی پیاوان
  • باشترین گۆڵپارێزی ئافرەتان
  • باشترین راهێنەری پیاوان
  • باشترین راهێنەری ئافرەتان
  • خەڵاتی پۆشكاش بۆ ”جوانترین گۆڵی ساڵ”
  • خەڵاتی یاری خاوێن
  • خەڵاتی باشترین هاندەر

هەروەها باشترین پێكهاتەی یاریزانان بۆ ساڵی 2023 دەستنیشان دەكرێت.

براوەكانی ساڵی رابردوو:

باشترین یاریزان: لیۆنێل مێسی

باشترین خانمە یاریزان: ئەلێكسیا پۆتیاس

باشترین گۆڵپارێز: ئیمیلیانۆ مارتینێز

باشترین خانمە گۆڵپارێز: ماری ئیریس

باشترین راهێنەر: لیۆنێل سكالۆنی

باشترین راهێنەری خانمان: سارینا فیجمان

خەلاتی پۆشكاش: مارسین ئیریس

یاری خاوێن: لۆكا لۆكۆشیڤلی

باشترین هاندەر: هاندەرانی ئەرجەنتین

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزان بۆ ساڵی 2023:

  • جولیان ئالڤارێز
  • مارسێلۆ برۆزۆڤیچ
  • كێڤن دی برۆین
  • ئیلكای گوندۆگان
  • ئێرلینگ هالاند
  • رۆدری
  • خڤیچا كڤارا
  • كیلیان ئێمباپێ
  • لیۆنێل مێسی
  • ڤیكتۆر ئۆسیمن
  • دێكلان رایس
  • بێرناردۆ سێلڤا

بابەتی زیاتر

Back to top button