ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

پاڵەوانێکی مۆندیال دەبێتە راهێنەری ئۆڵەمپیک لیۆن

یاریگا-یانەی لیۆنی فەڕەنسی، فابیۆی گرۆسۆی ئەستێرەی پێشووی ئیتاڵیا دەکاتە  راهێنەری یانەکەی.

دوێنێ لۆران بلانی راهێنەری مێژوویی فەڕەنسی لە راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دوورخرایەوە، ئەمڕۆش فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاند فابیۆ گرۆسۆ دەبێتە جێگرەوەی.

سەرەتا لیۆن هەوڵی بۆ جینارۆ گاتوسۆ دا، بەڵام رێکنەکەوتن و بژاردەی دووهەمیان گرۆسۆ بوو کە دوو ساڵیش وەک یاریزان لە لیۆن یاری کردووە.

گرۆسۆ لە 2012دا وازی لە یاریکردن هێنا و پاش ساڵێک بووە راهێنەری ئەکادیمیای لاوانی یوڤێنتۆس، دواتر بووە راهێنەری تیمی یەکەمی یانەکانی باری، ڤیرۆنا، بریشیا، سیۆن و کۆتا ئەرکیشی لەگەڵ فرۆسینۆن بوو.

لیۆن لە چوار هەفتەی سەرەتای خولی فەڕەنسیدا تەنها یەک خاڵی کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button