ئاسیا

مانێ: دایکم هۆکار بوو پەیوەندی بە نەسڕ بکەم

یاریگا

سروشتی ئایینی ئیسلامی سعودیە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە بڕیاری چوونی سادیۆ مانێ سەنیگالی بۆ یانەی نەسڕ.

سادیۆ مانێ یەکێکە لەو یاریزانە بەناوبانگانەی لە گواستنەوەی هاوینەی ساڵی 2023 چووە خولی سعودیە و پەیوەندی بە یانەی نەسڕ کرد و بووە هاوڕێی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و مارسێلۆ برۆزۆڤیچ و سیکۆ فۆفانا و ئەلێکس تێلێس.

ئه ستێره  31 ساڵانەکەی سەنیگالی وەرزی ڕابردوو دوای چەند ساڵێک لیڤەرپوولی جێهێشت و پەیوەندی به بایرن میونشن کرد و 12 گۆڵ و 6 ئاسیستیشی تۆمار کرد. بەڵام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ONE TWO، مانێ باسی هۆکارەکانی پەیوەندیکردنی بە یانەی نەسڕی سعودی کرد و گووتی

خێزانەکەم هانیان دام بێمە سعودیە، بە تایبەت کە وڵاتێکی موسڵمانە. دایکم زۆر دڵخۆش بوو و پێداگری کرد کە یانەی نەسڕ هەڵبژێرم و ئەوەبوو لەسەر داوای دایکم ئۆفەرەکەیان قبوڵ بکەم

سادیۆ مانێ دوای پەیوەندی کردن بە یانەی نەسڕی سعودی، لەگەڵ ئەو یانەیە لە کۆی 10 یاریی 5 گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button