خوله‌کانی دیکە

بۆچی رۆناڵدۆ بەشداری لە یاری بەرامبەر لوکسێمبۆرگ ناکات؟

یاریگا –

لە ماوەی یارییەکانی نێودەوڵەتیدا، سەرنجێکی زۆر لەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال دادەندرێت، ئێستا زۆربەی هەوادارانی وەرزشی پرسیار دەکەن، بۆچی رۆناڵدۆ بەشداری یاری داهاتووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال ناکات.

کاپتنی پۆرتوگال بەخت یاوەری بوو، زیاتر سزا نەدرا، کاتێک بە لاپچینەکەی پێی بەر دەموچاوی مارتن دوبراڤکا، گۆڵپارێزی سلۆڤاکیا کەوت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و مارتن دوبراڤکا لە یاری نێوان پۆرتوگال و سلۆڤاکیا

گلێن نیبێرگ، ناوبژیوانی یارییەکە بوو، بەبێ گەڕانەوە بۆ ڤار، کارتێکی زەردی بە رۆناڵدۆ دا و ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە وەرگرتنی کارتی سوور رزگاری بوو.

ئەمە سێیەم کارتی زەردی رۆناڵدۆ بوو لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 و بەمەش ناتوانێت بەشداری لە یاری داهاتوو لە بەرامبەر هەڵبژاردەی لوکسێمبۆرگ بکات.

رۆناڵدۆ 10 یاری بوو بەردەوام بەشداری لە یارییەکانی پۆرتوگالدا دەکرد، بەڵام ئەم زنجیرەیە دەپچڕێت و باشترین گۆڵکاری مێژوویی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان، دەرفەتی هەژاندنی تۆڕی گۆڵی لوکسێمبۆرگی نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button