کوردستانگرنگترین

بەڵێن فایەق سەیدسادقی جێهێشت

یاریگا –

بەڵێن فایەق، گۆڵکار و باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان، ریزەکانی یانەی سەیدسادقی جێهێشت.

بەڵێن فایەق، کاپتنی سەیدسادق لە فەیسبووک نووسیویەتی؛

دوای بەسەربردنی چەند وەرزێک لەگەڵ سەیدسادق و ئەزموون کردنی چەندین ساتی خۆش و ناخۆش. واز لە ریزەکانی یانەکە دەهێنم و هۆکارەکەی بۆ کارگێڕی یانەکە دەگەڕێنمەوە، کە خاوەنی قسە و بەڵێینی خۆیان نەبوون.

”سەیدسادق هەمیشە ماڵی منە و تاوەکو کۆتاییش بەم شێوەیە دەمێنێثەوە”.

یاریزانی ناوبراو وەرزی رابردوو بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ بووە گۆڵکاری خولی نایابی کوردستان، توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکەیش بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button