ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

ئیتحادی سعودی بەرگریکارێکی ریال مەدریدی کردووەتە ئامانج

یاریگا –

یانەی ئیتحادی سعودی دوای شکستپێهاتنیان بە ئەنجامی 4-3 لەلایەن هیلالی سعودییەوە، بیریان لە بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکەیان کردۆتەوە.

یانە سعودییەکە بەر لە کۆتایی هاتنی پەنجەرەی گواستنەوەی هاوینە، چاوی لە بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکەیەتی، و پێدەچێت ئەمجارە چاوی بەرپرسانی ئەم یانەیە لەسەر پێشەنگی لالیگا بێت، بەم بۆنەیەوە ئۆفەرێکیان بۆ داڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی ریال مەدرید پێشکەش کردووە.

رۆژنامەی “سپۆرتس کیدا“ی ئیسپانی رایگەیاند، ئۆفەری ئیتحاد بۆ یانەی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی ئالابا 40 ملیۆن یۆرۆیە، هەروەها موچەی ساڵانەی 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریزانەکە، کە ئەم بڕە پارەیە زۆر لەوە زیاترە کە لە ریال مەدرید وەریدەگرێت.

پێدەچێت بۆ ئیتیحاد کاریکی ئاسان نەبێت بتوانێت یانە مەدریدیەکە رازی بکات ئەمەش دوای ئەوەیکە بەرگریکاری سەرەکی ریال، ئیدەر میلیتاو تووشی پێکان بووە و ماوەی گەڕانەوەی دیار نییە و لە ئێستادا تەنها دووبەرگریکاری سەرەکی هەیە ئەوانیش، ئالابا و رودیگەر.

دەیڤد ئالابا لە وەڵامی ئۆفەرەکەی ئیتحاد گوتی:

ئامادە نییە بە هیچ نرخ و ئۆفەرێک یانە مەدریدییەکە بەجێبهێڵێت بەرەو سعودیە هەنگاو بنێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ناسراوی ئیتاڵی رایگەیاند کە ئالابا ئامادە نییە سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێبهێڵێت تەنانەت بە ئۆفەرە شێتانەکەی یانەکانی سعودیە، زۆر حەزی لەم یانەیە و لە شاری مەدریدە و هەرگیز بیر لە جێهێشتنی ناکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button