ئینگلتەراگرنگترین

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوو یاریزان لەدەستدەدات

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، ئامادەنەبوونی جاک گریلیش، یاریزانی مانچێستەر سیتی و ئالیکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری لیڤەرپوولی لە یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا راگەیاند.

هەرچەندە گریلیش و ئارنۆڵد لە سانت جۆرک پارک، ناوەندی هەڵبژاردە نیشتمانییەکانی ئینگلتەرا ئامادەبوون، بەڵام دوای پشکنینی پزیشکی و هەڵسەنگاندنی پێکانەکانیان، دوورخرانەوە.

سەرەڕای کەمبوونەوەی ژمارەی یاریزانانی هەڵبژاردەی سێ شێرەکان، کەچی گارێس ساوسگەیت، راهێنەری ئینگلتەرا، رەتیدەکاتەوە هیچ یاریزانێکی دیکە بۆ لیستەکەی زیاد بکات.

شەممەی داهاتوو، لە یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024، ئینگلتەرا لە پۆڵەندا رووبەڕووی ئۆکراینا دەبێتەوە و دوای سێ رۆژ لە یارییەکی دۆستانەدا لە گلاسکۆ، رووبەڕووی سکۆتلاند دەبێتەوە.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ، لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەمدا دێت، بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ ئۆکراینای خاوەن پلەی دووەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button