ئه‌وروپا

دالیچ چێشتخانەیەکی سەرنجڕاکێش دەکاتەوە

یاریگا –

زلاتکۆ دالیچ راهێنەری هەڵبژاردەی کرۆواتیا، چێشتخانەیەکی ناوازەی لە شاری ڤاراژدین کردەوە، لۆکامۆدریچ و کۆڤاچیچیش بەشداری ئاهەنگی کردنەوەی چێشتخانەکەیان کرد.

چێشتخانەکە ناوی”the family” ”خێزان”ە و نزیکەی 600 مەتر چوارگۆشەیە و نزیکەی 150 کورسی تێدایە. هەروەها چێشتخانەکە جۆرێکە لە مۆزەخانەی تایبەت بە هەڵبژاردەی نیشتمانی کرواتیا، لە سەرەتای راهێنەرایەتی دالیچ تاوەکوو ئێستا.

لە هیچ شوێنێکی تردا ئەوەندە جل و بەرگی هەڵبژاردەی کرواتی نادۆزیتەوە کە مێژووی هەڵبژاردەی کرواتیایان تێدا نووسراەوەتەوە. دیوارێکی تایبەت تەرخانکراوە بۆ کاپتنەکانی هەڵبژاردەکە، دواتر گۆڵپارێزەکان و درێسی یاریزانان لە هەموو ئەو پاڵەوانێتییانەی کە کرواتیا یاریی تێدا کردووە.

دالیچ سەبارەت بە چێشتخانەکەی دەڵێت:

“من بە پلەی یەکەم بیرم لەکردنەوەی چێشتخانە نەکردەوە. بە پلەی یەکەم ئامانج لە کردنەوەی ئەم چێشتخانەیە پێشکەشکردنی مێژووی هەڵبژاردەی نیشتمانیمانە، کە زیاتر لە 40 جل و بەرگی تایبەتی هەموویان لە یەک شوێندا کۆ بۆتەوە، لە یارییەکەی بەرامبەر ئەمریکاوە دەست پێدەکات تاوەکوو مێدالیاکان، وێنە، یادەوەری، چیرۆکی من لە تیپەکەدا و تا دوایی…

ماوەیەکی زۆر بوو لە مێشکمدا شتێک خەریکی گەشەکردن بوو، بۆ ئەوەی شتێک دروست بکەم مێژووەکەمان بپارێزم. بەدوای رێگایەکدا دەگەڕام کە هەمووی لە یەک شوێن کۆبکەمەوە. سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هاوکارم بوون بەم بیرۆکەیە.”

مێدالیای دوو جامی جیهانی و یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا پێگەیەکی تایبەتی لە چێشتخانەکەدا هەیە. دالیچ بە گرنگی زانی ئەم سێ مێدالیایە بە شێوەیەکی بەرچاو نمایش بکرێن و هەندێک لە یادگارییە زۆر گرنگەکانی بۆ خەڵک ئاشکرا کردووە، وەک ئەو کتێبانەی کە لەلایەن هەوادارانی یان رێکخراوە جیاوازەکانەوە پێیان دراوە.

بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە لە ماوەی تەنها چەند مانگێکدا، شاری ڤاراژدین گەنجینەیەکی تایبەتی بەدەستهێناوە. چونکە هەرکەسێک سەردانی ئەم شارە بکات، دەتوانێت چیرۆکی بەناوبانگی جیهانی زلاتکۆ دالیچ هەمووی لە یەک شوێن ببینێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button