ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ووردەکاری گواستنەوەی فیلیکس و کانسێلۆ بۆ بارسێلۆنا

یاریگا-هەموو سەرچاوەکان کۆکن راگەیاندنی فەرمی گواستنەوەی جواو کانسێلۆ و جواو فیلیکس تەنها پەیوەستە بە کاتەوە.

بارسا ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی ئەو دوو ئەستێرە پۆرتوگالییە بەڵام گواستنەوەیان دواکەوت تا کۆتا ساتەکانی بازاڕی گواستنەوە.

بارسێلۆنا بەهۆی یاسای یاری خاوێن توانای ئەوە نیە ئەو دوو یاریزانە بە هەمیشەیی بگوازێتەوە، هەر بۆیە هەردوو یاریزانەکە بە خواستن دەگوازێتەوە.

کانسێلۆ لە مانچێستەر سیتییەوە بۆ وەرزێک بە خواستن و  بەهەمان شێوە بۆ جواو فیلیکس. بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، لە گرێبەستی هیچ کامێکیان دا مافی کڕینەوەی هەمیشەیی نیە و دوای ئەو وەرزە دەگەڕێنەوە یانەکانیان، مەگەر رێککەوتنێکی دیکە بکرێت دوای هاوینی 2024.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button