قاوەی یاریگاگرنگترین

ئیتیحاد سورە لەسەر گواستنەوەی سەڵاح و ئەمرابت ئامانجی یەكەمی شەیتانە سوورەكانە

ئیتیحاد ئۆفەرێك بە بەهای 118 ملیۆن پاوەند بۆ محەمەد سەڵاح ئامادە دەكات، هەرچەندە لیڤەرپوول دووپاتیكردەوە ئەستێرەكەی بۆ فرۆشتن نیە – مەیڵ

تۆتنهام بیر لە گواستنەوەی ئێبێرێجی ئیزێ ناوەڕاستكاری كریستاڵ پاڵاس دەكاتەوە، دوای ئەوەی گواستنەوەی برێنان جۆنسن شكستیهێنا – ئیندیپێندێنت

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت پێش داخرانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، یاریزانێكی ناوەند بگوازێتەوە، سوفیان ئەمرابت یاریزانی فیۆرێنتینا ئامانجی یەكەمە – میرەر

بایرن میونشن لە گفتوگۆكانی لەگەڵ چێڵسی بەردەوامە و هەوڵی گواستنەوەی تریڤۆ چالۆبا دەدات – ئاتلێتیك

بایرن میونشن داوای 30 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوول دەكات بۆ گواستنەوەی راین گراڤنبێرخ – سكای سپۆرت

نۆتینگهام فۆرێست لە گواستنەوەی كالوم هودسن هێرشبەری چێڵسی نزیكدەبێتەوە – گاردیان

مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كردووە بۆ گواستنەوەی پیر ئیمێل هۆیبێرگ – سكای سپۆرت

بایرن میونشن هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی جواو پاڵنینا ناوەڕاستكاری فولهام دەستپێدەكات – ستاندارد

ستێڤن جێرارد راهێنەری ئیتیفاق جۆرجینیۆ فیناڵدۆم یاریزانی پاریس سان جێرمانی دەوێت – فابریزیۆ رۆمانۆ 

ستراسبۆرگ ئۆفەرەكەی وۆلڤزی بۆ گواستنەوەی حەبیب دیارا رەتكردەوە – فوت مێركاتۆ 

پاریس سان جێرمان لەگەڵ لیۆن گەیشتووەتە رێككەوتن بۆ گواستنەوەی برادلی باركۆلا بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ – RMC

راین گراڤنبێرخ لەسەر مەرجە كەسیەكان لەگەڵ لیڤەرپوول رێككەوتووە  – مەیڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button