ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

فەرمى: ئەتلەتیکۆ مەدرید بانگێشتى سەرۆک بارزانى دەکات بۆ یارى دێربى

بەفەرمى و لەلایەن یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى، هەریەکە لە سەرۆک مەسعود بارزانى و مەسرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتکراون بۆ ئامادەبوون لە یارى دێربى نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و ریال مەدرید.

بەگوێرەى هەواڵێکى مارکاى ئیسپانى، میگێل ئەنخیڵى بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە ئیسپانییەکە بەفەرمى داوەتنامەیەکى لە ٩ى ئەم مانگەدا پێشکەش بە سەرۆک بارزانى کردووە بۆ ئامادەبوون لەیارى دێربیدا.

وا بڕیارە دێربى مەدرید لە ٢٨ى ئەم مانگەدا و کاتژمێر ١٠ى شەو بەکاتى کوردستان لە یاریگاى واندا میترۆپۆلیتانۆ بەڕێوەبچێت.

دەقى داوتنامەکە:

خاوەن پایە، مەسعود بارزانی.

بەڕێز سەرۆک،
لەڕێگەی هاوڕێکەمانەوە، بایرام توتوملو، شانازیەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە بانگێشتت دەکەین لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی تاوەکو سەردانی بەشەکانی یانەکەمان بکەن و ئامادەشبن لە یارییەکی یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ لەماوەی مانەوەتان لە مەدرید.

لەگەڵ ڕێزدا.
– میگێل ئەنخێل، بەڕێوەبەری جێبەجێکار.

بابەتی زیاتر

Back to top button