ئینگلتەرا

پۆچێتینۆ هاندەرانی چێڵسی دڵخۆش کرد

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ راهێنەری یانەی چێڵسی، ئەگەری گۆڕانکاری تیمەکەی لە کۆتا گواستنەوەکان پشتڕاست کردەوە لە کاتێکدا تەنیا 4 رۆژ ماوە بۆ کۆتایی هاتنی بازاڕی هاوینە.

سبەی لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا، کاتژمێر 22:00، چێلسی میوانداری ویمبڵدۆن دەکات. بلوز دوای بردنەوەی 3-0 لە لوتۆن لە خولەکەدا، ورەیەکی بەرزی هەیە، جامی یەکێتی ئینگلتەرا بە هەر شێوەیەک بێت دەتوانێت رێگایەکی ئاسان بێت بۆ بەدەستهێنانی جامێک لە وەرزێکدا.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەم یارییە و سەبارەت بە دۆخی گواستنەوەی چێڵسی رایگەیاند؛

راستگۆیانە پێتان بڵێم نازانم. لە چەند رۆژی رابردوودا زۆر سەرنجمان لەسەر هەوڵدان بوو بۆ ئامادەکردنی یاریزانەکان و هەروەها یاری جامی خول بەرامبەر ویمبڵدۆن. دەزانم یانەکە زۆر بە قورسی کاردەکات بۆ تەواوکردنی گواستنەوەکان، رەنگە لەم چوار رۆژەدا شتی نوێ رووبدات و رەتی ناکەمەوە. یانەکە ئەوەی پێویستە ئەنجامی دەدات.

ئایا جامی خول گرنگە؟

گوتی: هەموو یارییەکان بۆ چێڵسی گرنگن. لەڕووی پێکانەوە کێشەمان هەیە و یارییەکەی سبەی هەلێکی باشە بۆ یاریزانە لاوەکان و ئەوانەی لە سێ یاری پێشوودا کەمتر یارییان کردووە. هەندێک یاریزانیشمان هەیە کە پێویستە مەترسی زۆر نەکەین و پشوویەکی زیاتریان پێ بدەین. من بە وردی هەموو شتێکم لەبەر چاو گرتووە.

باروودۆخی گواستنەوەکانی چێڵسی تا چوار رۆژی داهاتوو:

“پێموایە یانەکەمان کاری زۆر باشی کردووە”. ئەم بەرنامەیە پێش هاتنی من داڕێژراوە و پڕۆژەیەک هەیە بۆ گۆڕینی تیمەکە دوای وەرزێکی خراپ. هەر بۆیە بەڕێوبەران زۆر بە سەختی کاردەکەن و هەرگیز ئاسانیش نابێت هەموو شتێک لە یەک دوو مانگدا ئەنجام بدەیت. یانەکە لەڕووی داراییەوە کاری گەورەی کردووە و هەوڵدەدەین کاری تەکنیکی پێویست بکەین بۆ باشترکردنی تیپەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button