ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هۆبێرگ و مانچێستەر یونایتد لە گفتوگۆدان

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ تۆتنهام بۆ گواستنەوەی پیێر ئێمیل هۆبێرگ دەستپێکردووە.

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد لە دەستپێکی وەرزی تیمەکەی زۆر رازینییە، بۆیە هەوڵ بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێکی دیکە دەدات.

دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی هۆبێرگ لەگەڵ تۆتنهام ماوە و رەنگە بە گەیشتنی ئۆفەرێکی گونجاو، سپێرز رێگری لە چوونە دەرەوەی یاریزانە دانیمارکییەکە نەگرێت.

هۆبێرگ وەک یاریزانی یەدەک بەشداری لە دوو یاری ئەم وەرزە کردووە، پێشتر تێن هاخ و هۆبێرگ لە بایرن میونشن لە ساڵی 2013 بەیەکەوە کاریان کردووە.

لە ساڵی 2020، تێن هاخ هەوڵێکی زۆریدا، هۆبێرگ بگوازێتەوە ئەیاکس، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

بژاردەی دیکەی بەردەم تێن هاخ، سوفیان ئەمرابت، یاریزانی فیۆرێنتینا و راین گراڤنبێرخ، یاریزانی بایرن میونشنن. تێن هاخ بە هەردوو یاریزانەکە سەرسامە و پێشتر کاری لەگەڵیان کردووە. ئەمرابت لە یوترێخت و گراڤنبێرخ لە ئەیاکس.

بابەتی زیاتر

Back to top button