ئیتاڵیا

ستافی ناوبژیوانی یاریی یوڤێنتوس و بۆلۆنیا سڕ دەکرێن

یاریگا

لە یارییەکەی نێوان یوڤێنتوس و بۆلۆنیا ستافی ناوبژیوانی یارییەکە بەهۆی هەالە زەقەکانیان سڕ دەکرێن.

ماڵپەری ئانسا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو هەڵە زەقانەی ستافی ناوبژیوانی یاریی نێوان یوڤێنتوس و بۆلۆنیا لە گەڕی دووەمی سێریائەی هەبوو، لیژنەی ناوبژیوانانی خولەکە بڕیاریداوە سەرجەم ناوبژیوانەکان سڕ بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە هەڵەی مارکۆ دی بێلۆ لە یاری نێوان هەردوو یانە کاتێک روویدا، ئیلینگ جونیۆر یاریزانی خانمە پیرەکە لە ناوچەی سزادا ئەندوی بۆلۆنیای خستە سەر زەوی، بەڵام ناوبژیوان و ژووری ڤار بە ئاسانی ئەم دیمەنەیان تێپەڕاند.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button