ئیسپانیا

ئانچێلۆتی پلانەکانی دەگۆڕێت

یاریگا

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی سێ هێرشبەر ئەگەر دۆری ڤینیسیۆس بەردەوام بێت.

دوای پێکانەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە یارییەکەی ڕیال مەدرید بەرامبەر سێلتاڤیگۆ، مێرنگی لانیکەم تا کۆتایی یارییە نێودەوڵەتیەکان ئەستێرە بەڕازیلییەکەی بەردەست نابێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکانی ستافی پزیشکی یانەی ڕیال مەدرید، ڕەنگە ڤینیسیۆس بۆ زیاتر لە 1 مانگ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، ئەمەش کارلۆ ئەنچیلۆتی ناچار دەکات جارێکی دیکە تیپەکەی بە پلانی ساڵانی ڕابردوودا بنێرێتە یاریگاکان.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، ئەگەر دوور کەوتنی ڤینیسیۆس جونیۆر بەردەوام بێت، ئەوا یانەی ڕیال مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی 3-3-4. فێدی ڤاڵڤێردی و خۆسێلۆ و ڕۆدریگۆ سێگۆشەی هێڵی هێرشبەری یانەکەیان پێکدەهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button