ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری چاوەڕواننەکرا لەسەر پێکانەکەی ڤینیسیۆس

یاریگا

پێدەچێت پێکانەکەی ڤینیسیۆس جونیۆر یاریزانی بەڕازیلی ریال مەدرید لەوە قورستر بێت کە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکە باسی لێوە دەکرد.

شەوی ڕابردوو لە یاری نێوان سێلتاڤیگۆ و ریاڵ مەدرید، ڤینیسیۆس جونیۆر تووشی پێکان بوو و بەم هۆیەوە نەیتوانی لە یاریی کردن بەردەوام بێت.

کارلۆ ئانچیلۆتی دوای ئەم یارییە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێکانەکەی ئەستێرە بەڕازیلییەکەی قورس نییە و تەنها لە یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر خیتافی بەشداری ناکات.

سێرجیۆ کیرانتی لە رۆژنامەی وەرزشی ئاس بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی بۆ ڤینیسیۆس لەلایەن ستافی پزیشکی یانەی ڕیال مەدرید، نیگەرانییەکی زۆر لە پێکانەکەی هەیە و ئەگەری دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button