ئینگلتەرا

تێن هاگ داوای گۆڕانکاری لە یاسایەکی تۆپی پێ دەکات پاش بردنەوە زەحمەتەکەیان

ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی مانچێستەر یونایتد بە زەحمەتییەکی زۆر شکستی بە نۆتینگهام فۆرێست هێنا. ئێریک تێن هاگیش پێی وایە یاسایەکی تۆپی پێ هەڵەیە!

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، تەنها لە چوار خولەکی سەرەتای یارییەکەدا، نۆتینگهام دوو گۆڵیان لە یونایتد تۆمارکرد لەنێو ئۆڵد ترافۆرد. بەڵام دواتر شەیتانە سوورەکان ئەنجامەکەیان گۆڕی بۆ 3-2 و بردییانەوە.

تێن هاگ دوای یارییەکە وتی

لە سەرەتاوە تاوەکو کۆتایی نۆتینگهام هەوڵی کات بە فیڕۆدانیان دەدا. یاسای تۆپی پێ رێگە بەمە دەدات و ئەمەش راست نیە. ئەوان کاتییان بەفیڕۆ دەدا و خەڵاتیش دەکران بۆی.

هیچ یاسایەکی تۆپی پێ نیە رێگر بێت لە بە فیڕۆدانی کات لەوەی لەو کاتەی تۆپ لەنێو یاریگادایە و نەوەستاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button