ئیتاڵیا

تێڤێز: خێزانەکەم خەریکبوو بمکوژێت کاتێک زانی یوڤێنتوس جێدێڵم

یاریگا

کارلۆس تیڤێز باس لەوە دەکات کە بەشێک لە دڵی هەمیشە لە ئیتاڵیا دەمێنێتەوە.

کارلۆس تیڤێز دوای بەدەستهێنانی دوو ناسناوت خولی ئیتاڵیا، لە ساڵی 2015 ریزەکانی ئەو یانەیەی جێهێشت و بەم دواییە پۆستی ڕاهێنەرایەتئ یانەی ئیندیپێندێنتی ئەرجەنتین وەرگرت.

تێڤێز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی کۆریێر دیلۆ سپۆرت دەڵێت

کاتێک چوومە یوڤێنتوس زۆر دڵخۆش بووم، هەر لەسەرەتاوە گەشتێکی باوەڕپێنەکراو بوو. بەشداریکردن لەم یانە گەورەیە و لەبەرکردنی درێسی دێل پیێرۆ بەڕاستی بۆنەیەکی تایبەت بوو. کاتێک لەوێ بووم کاتێکی خۆشم بەسەر برد و کاتێک بڕیارمدا بگەڕێمەوە بۆ ئەرجەنتین ڤانێسا هاوسەرەکەم ویستی بمکوژێت!

هێرشبەرەکەی پێشووی تانگۆ لەبارەی خەڵکی ئیتاڵیا دەڵێت

لە ئیتاڵیا هەموو شتێکم بە دڵ بوو. ئیتاڵیەکان وەک ئێمەی ئەرجەنتینیەکانن. بەشێک لە دڵم هەمیشە لە ئیتالیا دەمێنێتەوە. هەر کاتێک بەشداری یارییەکانم دەکرد لە دڵەوە هەوڵم بۆ دەدا. پێم وایە کاتێک من لەوێ بووم هاندەرانیش  بەو شێوەیە هەستیان دەکرد. دوایین یاری چامپیۆنزلیگم ئەنجامدا و ڕۆژی دواتر گەڕامەوە ئەرجەنتین

تێڤێزی دوای وازهێنانی لە یاری کردن یەکەمجار لە ساڵی 2022 بووە راهێنەری یانەی رۆزاریۆ لە وڵاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button