قاوەی یاریگاگرنگترین

بێرناردۆ سیلڤا چارەنووسی یەکلاییکردەوە و فاتی لە نێو گەورەکانی پرێمەرلیگدایە

بێرناردۆ سیلڤا، گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ مانچێستەر سیتی واژۆ کرد، بە گوێرەی گرێبەستە نوێیەکە، سیلڤا تاوەکو هاوینی 2026 لە مان سیتی دەمێنێتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

چەندین یانەی پرێمەرلیگ چاودێری دۆخی ئانسو فاتی، یاریزانی بارسێلۆنا دەکەن. تاوەکو ئێستا چارەنووسی فاتی لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە یەکلایی نەبووەتەوە – سپۆرت

مانچێستەر سیتی ئامادەنییە، تاوەکو لێکۆڵینەوەکانی سەر لوکاس پاکوێتا، یاریزانی وێستهام تەواو نەبن، هیچ هەنگاوێکی فەرمی بنێت – سکای سپۆرتس

فیۆرێنتینا تاوەکو هەینی مۆڵەتی بە سوفیان ئەمرابت داوە، داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە. یانەکانی لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد و ئاتلێتیکۆ مەدرید گرنگیان بە یاریزانە مەغریبییەکە داوە – کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت

لیڤەرپوول ئۆفەرێکی فەرمی بە بڕی 25 ملیۆن پاوەند، پێشکەشی ئاندرێ، یاریسازی فلومینێزی کردووە، بەڵام یانە بەرازیلییەکە ئامادەنییە تاوەکو کۆتایی وەرزی خولی بەرازیلی، دەستبەرداری ببێت – ESPN

وێستهام دەستبەرداری بیرۆکەی گواستنەوەی محەمەد قدووس، یاریزانی ئەیاکس نەبووە – سکای سپۆرتس

بایرن میونشن گەیشتووەتە بڕوای، رێگەدان بە چوونە دەرەوەی راین گراڤنبێرخ، لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری دۆخی یاریزانە هۆڵەندییەکە دەکات – ئاتلێتیک

ئارسیناڵ بە یانەکانی سعودیەی راگەیاندووە، گابریێل بۆ فرۆشتن نییە – میرەر

ئارسیناڵ داوای 50 ملیۆن پاوەند، بۆ دەستبەردار بوون لە تواناکانی فۆلارین باڵۆگەن دەکات، چێڵسی سوورە لەسەر گواستنەوەی بۆ ستامفۆرد بریج – ئیڤینینگ ستاندارد

لینا سۆلۆکۆ، بەڕێوەبەری گشتی یانەی رۆما ئەمڕۆ دەگاتە لەندەن و لەگەڵ بەرپرسانی چێڵسی، تاوتوێی گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو دەکات – توتۆ مێرکاتۆ وێب

مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئاڵتای بایندیر، گۆڵپارێزی فەنەرباچێ دەکات، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 4.2 ملیۆن پاوەند – مەیڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button