ئینگلتەرا

ماونت تووشی پێکان هاتووە

یاریگا-مەیسن ماونت ناوەڕاستکاری مانچێستەر یونایتد بەهۆی پێکان تاوەکو مانگی داهاتوو ناگەڕێتەوە.

شەیتانە سوورەکان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە ماونت هەستی بە ئازار کردووە. دوای پشکنین دەرکەوتووە پێویستی بە ماوەیەک پشوودانە.

ئەوە یەکلابووەتەوە ناوبراو لە یاری ئەم هەفتەیەدا بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست یاری ناکات، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە یارییەکەی ئارسناڵیش دادەبڕێت و پاش ئەوە پشووی یارییە نیودەوڵەتییەکان دەست پێدەکات و لە 16-8 یاری یانەکان دەگەڕێتەوە.

ماونت هاوینی ئەمساڵ بە 60 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە گوێزرایەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد و لە دوو یاری سەرەتای وەرز بەشداریکرد بەڵام تا ئێستا ئەو ئاستەی پێشکەش نەکردووە کە هاندەران هیوایان بۆ دەخواست.

بابەتی زیاتر

Back to top button