ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: هێنری وەك راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا دەستنیشانكرا

یاریگا –

یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسا تێری هێنری وەك راهێنەری فەڕەنسای خوار 21 ساڵان دیاریكرد.

هەژماری فەرمی یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا هێنری وەك راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسای خوار 21 ساڵان دەستنیشانكرد.

لەبەیاننامەكەدا هاتووە، هێنری وەك راهێنەری فەڕەنسا تا ساڵی 2025 دەستبەكار دەبێت.

لەو ماوەیەدا هێنری راهێنەرایەتی فەڕەنسای خوار 21ساڵان لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 و یۆرۆی 2025 ی هەڵبژاردەكەی دەكات.

پێشتر هێنری وەك بەڕێوەبەری هونەری لاوانی ئارسیناڵ و یاریدەدەری رۆبێرتۆ مارتینێز لە هەڵبژاردەی بەلجیكا كاری كردووە.

هەروەها پۆستی راهێنەرایەتیكردنی مۆناكۆی فەڕەنسی ومۆنتریالی كەنەدی وەرگرت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button