فه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان ئامادەنیە دەستبەرداری ڤایناڵدۆم بێت

یاریگا

جۆرجینیۆ ڤایناڵدۆم ناوەڕاستکاری هۆلەندی یانەی پاریس سانجێرمان فەرەنسا نەیتوانی یانەکەی رازی بکات گرێبەستەکەی هەڵوەشێنتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئێکیپی فەرەنسا بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکەی پاریس سانجێرمان ئەستەمە ئەم وەرزە بتوانێت جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی بکات، هەر بۆیە داوای لە یانەکەی کرد پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، رێگەی پێبدەن بێ بەرامبەر یانەکەیان جێبێلێت، بەڵام یانەکەی ئەو داوایەی رەتدەکاتەوە.

ڤایناڵدۆم وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی رۆمای ئیتاڵیا یاریکرد، یانەکەشی ئامادەنیە کەمتر لە 6 ملیحن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانەی بێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکە ئەم وەرزە زۆربەی یارییەکان لەسەر کورسی یەدەک بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button