ئینگلتەرا

رۆی کین: مان یونایتد بووەتە تۆتنهامێکی دیکە

رۆی کین بە توندی هێرش دەکاتە سەر یاریزانانی مانچێستەر یونایتد پاش ئەو ئاستە خراپەی بەرامبەر تۆتنهام نیشانیان دا و 2-0 تووشی شکست هاتن.

یانەی براوە لە ئینگلتەرا بەوە ناسراوە کەهەرگیز ئاستی جێگیر نیە و ترسی یانە گەورەکانی دیکە لە دڵی بەرامبەر دروست ناکات. رۆی کین دوای یارییەکە بۆ سکای سپۆرت وتی

پێم وایە مانچێستەر یونایتد، تۆتنهامی تازەن، تەواو بێ کەڵکن. هەمیشە بەو جۆرە ئەو تیمانە دەبینم کە ناتوانن لە دەرەوەی یاریگای خۆیان باش یاری بکەن. یونایتد ئەمڕۆ لە نیوەی دووهەم لاواز بوون، هیچ سەرکردەیەک لەنێو یاریگادا نەبوو، وە بە ئاسانی گۆڵیان لێ تۆمار دەکرا. بووەتە کارێکی ئاسان بەرامبەر یونایتد یاری بکەیت. پێش یارییەکەی وۆڵڤز هەمان قسەم کرد بەڵام لەو یارییەدا چانسیان هەبوو بە براوە دەرچوون.

تیمەکەی ئێریک تێن هاگ لە یەکەم هەفتەدا بە گۆڵێکی  ڤاران لە وۆڵڤەر هامپتنیان بردەوە لە خاکی خۆیاندا بەڵام 2-0 لە یاریگای سپێرز دۆڕان و هێشتا هیچ هێرشبەرێکی یانەکە لەم وەرزەدا گۆڵی نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button