ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

یانەیەكی سعودی گریزمانی دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ئیتیحادی سعودی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئانتوان گریزمانی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بگوازێتەوە ریزەكانی.

گرێبەستەكەی گریزمان لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی تۆپ مێركاتۆ ئیتحاد لە چەند رۆژی داهاتوودا كار لەسەر گواستنەوەی گریزمان دەكات.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، ئیتیحاد هەوڵدەدات سوود لە هەبوونی هەردوو یاریزانی فەڕەنسی كەریم بێنزیما و ئێنگۆلۆ كانتێ لە ریزەكانی یانەكەی وەربگرێت، بۆ ئەوەی گریزمان رازی بكەن پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەگەر ئیتیحاد بتوانێت گریزمان  رازی بكات، ئەوا بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی كە 25 ملیۆن یۆرۆیە دەیدات بە ئاتلێتیكۆ مەدرید.

بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوە فەڕەنسیەكە، ئیدارەی ئیتیحاد 40 ملیۆن یۆرۆ وەك موچەی ساڵانە بۆ یاریزانە فەڕەنسیەكە داناوە.

ئانتوان گریزمان

گریزمان 341 یاری بە درێسی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە كردووە و توانیویەتی 157 گۆڵ بكات و 76 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button