ئینگلتەراگرنگترین

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی پریمەرلیگ راگەیەندران

فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا ناوی شەش پاڵێوراویان راگەیاند بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی پریمەرلیگی وەرزی رابردوو.

سێ لەو  یاریزانانە لە ریزەکانی مانچێستەر سیتین پاش بردنەوە سەرجەم ناسناوە ناوخۆییەکانی ئینگلتەرا. ئێرلینگ هالاند بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ خەڵاتەکە دوای شکاندنی ژمارە پێوانەیی پریمەرلیگ بۆ زۆرترین گۆڵ لە یەک وەرزدا بە 36 گۆڵ، هەریەک لە کێڤن دی برۆین و جۆن ستۆنزیش لەهەمان یانەدا بژاردەن. کێڤن براوەی خەڵاتەکە بوو لە 2021 دا.

لە ئارسناڵ هەریەک لە بوکایۆ ساکا و مارتن ئۆدیگارد ناوییان هاتووە لە پاڵ هاری کەینی گۆڵکاری مێژوویی تۆتنهام کە هاوینی ئەمساڵ یانەکەی جێهێشت. کەین بە 30 گۆڵ دووهەم گۆڵکاری خولەکە بوو.

براوەی پارساڵ محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی لیڤەرپوول بوو بەڵام هیچ یاریزانێکی لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد لە پاڵێوراوەکاندا نین بۆ 2023.

بابەتی زیاتر

Back to top button