ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بێرناردۆ سیلڤا گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەی پۆرتوگالی بێرناردۆ سیلڤا، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی نوێدەکاتەوە.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بێرناردۆ سیلڤا، رەزامەندی دەربڕیوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و ئامادەیە لە ئینگڵتەڕا بمێنێتەوە.

گرێبەستی بێرناردۆ سیلڤای تەمەن 29 ساڵان لە هاوینی ساڵی 2025 لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەردەچێت.

بەپێی قسەکانی رۆمانۆ، گرێبەستە نوێیەکەی ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە لەگەڵ بلوو موون تا هاوینی ساڵی 2026 دەبێت، پشبینیش دەکرێت هەفتەی داهاتوو واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی بکات.

هەریەکە لە یانەکانی پاریس سانجێرمان و بارسێلۆنا لەم هاوینە هەوڵیانداوە گرێبەست لەگەڵ ناوبراو واژۆ بکەن، بەڵام پێدەچێت پێکانە درێژخایەنە لەناکاوەکەی کیڤن دی بروین، چارەنووسی سیلڤای گۆڕیبێت.

بێرناردۆ لە هاوینی 2017 لە مۆناکۆی فەڕەنسییەوە بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە بۆ سیتیزن، بە درێسی یانەکە 306 یاری کردووە، 55 گۆڵی کردووە و 59 گۆڵیشی درووست کردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، 5 نازناوی پرێمەرلیگ، 4 نازناوی کاراباو کەپ، 2 نازناوی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و 2 نازناوی جامی قەڵغانی ئینگڵتەڕای لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button