قاوەی یاریگاگرنگترین

سعودییەکان چەند یاریزانێکی لیڤەرپوول دەکەنە ئامانج و مان سیتی ئەستێرەیەک دەگوازێتەوە

ئالیسۆن بەیکەر، گۆڵپارێزی بەرازیلی هیچ پلانێکی بۆ جێهێشتنی ریزەکانی لیڤەرپوول نییە – ئانفیڵد وۆچ

نەسر هەوڵێکی زۆری بۆ بەدەستهێنانی واژۆی بەیکەر دا، بەڵام لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە – فووت مێرکاتۆ

محەمەد سەڵاح، رووناکی سەوزی بۆ یانەیەکی خولی سعودی هەڵکردووە، تاوەکو گفتوگۆ لەگەڵ لیڤەرپوول بکات – کاس

فولهام ئۆفەرێکی بەبڕی 47 ملیۆن پاوەندی لە لایەن هیلالەوە بۆ گواستنەوەی ئالێکساندار میترۆڤیچ پێگەیشتووە – تۆک سپۆرت

لیڤەرپوول شەش یاریزانی وەک ئامانج بۆ هێڵی ناوەڕاست داناوە، لە سەرووی هەموویانەوە هەریەکە لە جواو پالینیا، یاریزانی فولهام و شێخ دۆکۆرێ، یاریزانی کریستال پاڵاس دێن – مەیڵ

مانچێستەر سیتی ئامادەکاری بۆ پێشکەش کردنی ئۆفەرێکی فەرمی بە وێستهام یونایتد بۆ گواستنەوەی لوکاس پاکوێتا دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

گواستنەوەی هاری ماگوایەر بۆ مانچێستەر یونایتد هەڵوەشایەوە، یاریزانی 30 ساڵان لە ئۆڵدترافۆرد دەمێنێتەوە – گاردیان

مانچێستەر یونایتد نزیکە لە پێشکەش کردنی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی سوفیان ئەمرابت، یاریزانی فیۆرێنتینا – لا نازیۆنێ

تاوەکو ئێستا ئێڤەرتن هیچ ئۆفەرێکی لەلایەن مانچێستەر یونایتدەوە بۆ گواستنەوەی ئامادۆ ئۆنانا پێنەگەیشتووە – لیڤەرپوول ئیکۆ

لازیۆ بیر لە گواستنەوەی هوگۆ لۆریس، گۆڵپارێزی فەرەسنی دەکاتەوە – جیانلوکا دی مارزیۆ

تیم کرول، گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی هۆڵەندی ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی لەگەڵ لوتن تاون دەکات – نۆرویچ ئیڤینینگ نیوز

بابەتی زیاتر

Back to top button