ئینگلتەرا

کڵۆپ: ئیرەیی بە راهێنەرانی چێڵسی دەبەم

یاریگا –

یۆرگن کلۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ دەڵێت، راهێنەرانی چێلسی هەموو کات هەر یاریزانێک بیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ دەکەن.

لیڤەرپوول و چێلسی لە چەند رۆژی رابردوودا رکابەرییەکی سەختیان هەبوو لەگەڵ یەکتر لەناوە و دەرەوەی یاریگا.

پێشبڕکێی ناو یاریگا کە دوێنێ لە چوارچێوەی هەفتەی یەکەمی پریمەرلیگ لە وەرزی نوێدا، بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات، بەڵام پێشبڕکێی دووەم کە تایبەت بوو بە گواستنەوەی مۆسێس کایسێدۆ، لە بەرژەوەندی چێلسی یەکلایی بوویەوە.

لە کاتێکدا کە هەوڵە گەورەکەی لیڤەرپوول بۆ ئەم یاریزانە وایکردبوو زۆرێک لە وەرزی داهاتوو یاریزانە ناوەڕاستەکەی برایتۆن بە درێسێکی لیڤەرپوولەوە ببینن، بەڵام چێلسی نەیویست لەم رکابەراییەتیەدا شکست بهێنیت و ئۆفەرێکی باوەڕپێنەکراوی بە بڕی 130 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش کرد و توانی ئەم یاریزانە بگوازێتەوە.

ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، دوای کۆتاییهاتنی یارییەکەی دوێنێی بەرامبەر لیڤەرپوول، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ رۆژنامەنوسان باسی لەوە کرد کە تەنها بەدوای بەهێزکردنی تیپەکەیدایە بە بەکارهێنانی باشترین یاریزانەکان و ئەم رکابەرییە بۆ ئەو زۆر گرنگ نەبووە.

کلۆپ لە وەڵامی ئەم گفتوگۆیانەدا گوتی: ئەمە شتێکە کە هەموو راهێنەرانی چێلسی لە چەند ساڵی رابردوودا بەدوایدا دەگەڕان، و بەزۆری ئەوەی ویستوویانە بەدەستیان هێناوە. ئەم یاریزانانەش تایبەتن و دەتوانن ئەو گەرمو گووڕییە ببینن کە لە لە بازاڕی گواستنەوەکاندا دەگوزەرێت. شاراوە نییە کە ئێمەش بەدوای شتێکی لەم شێوەیەدا دەگەڕێین”.

ئۆفەرەکەی لیڤەرپوول بۆ کایسێدۆ نزیک بوو لە 125 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام ئەم یاریزانە بە حەزێکی تایبەتی ویستی درێسی چێڵسی لەبەر بکات، ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر چارەنووسی ئەو یاریزانە هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button