ئیتاڵیا

ئارناتۆڤیچ پەیوەندی بە ئینتەر میلان دەکات

یاریگا

مارکۆ ئارناتۆڤیچ هێرشبەری نەمسایی یانەی بۆلۆنیا بەم زووانە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئینتەرمیلانەوە دەکات.

جیانلوکا دی مارزیۆ و فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاویان کردووەتەوە، نێرازۆی نزیکە لە رێکەوتن لەگەڵ بۆلۆنیا بۆ گواستنەوەی مارکۆ ئارنۆتڤیچ. نێرازۆری لەگەڵ هێرشبەرەکوی پێشووی گەیشتووەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی و پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە نزیکەی 10 ملیۆن یۆرۆ کۆتایی پێبێت.

لەلایەکی دیکەوە ماتیۆ مۆریتۆ ڕایگەیاندووە، ڕێککەوتنی نێوان هەردوو بەرامبەر 8 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 2 ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت دەبێت.

ئارناتۆڤیچ پێشتر لە ریزەکانی ئینتەرمیلان یاریی کردووە لە سەردەمی راهێنەرایەتی خۆزێ مۆرینیۆ و لەلایەن ئەو راهێنەرەوە بە کۆی گشتی 55 خولەک لە 3 یاریدا بەشداری پێکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button