ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

هاری کەین بایەرن میونشن رەتدەکاتەوە

گواستنەوەی هاری کەین بۆ بایەرن میونشن نزیکە لە هەڵوەشانەوە.

ئەمڕۆ لە کۆتاییدا تۆتنهام رەزامەندی نیشاندا بە رۆیشتنی کەین و لەگەڵ بایەرن میونشن رێککەوتن.  بەڵام بەگوێرەی سکای سپۆرت خودی یاریزانەکە نایەوێت بچێتە ئەڵمانیا و بە ئەگەرێکی زۆرەوە گواستنەوەکە روونادات.

سەرچاوەکە دەڵێت، کەین دەیەوێت وەرزی ئەمساڵ لە تۆتنهام بمێنێتەوە و نەچێتە هیچ یانەیەکی دیکەدا بەڵام پێناچێت گرێبەستەکەی تازەبکاتەوە و ساڵی داهاتوو بێ بەرامبەر رووبکاتە یانەیەکی خوازیاری دیکە.

 

لەم ساتەدا روون نیە کاردانەوەی تۆتنهام و بایەرن چی دەبێت بۆ ئەم بڕیارەی کاپتنەکەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button