ئه‌وروپائینگلتەرا

ڕاشفۆرد: سۆلشایەر لە مۆرینهۆ باشترە

یاریگا- ئەستێرەی یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی ماركۆس ڕاشفۆرد پێی وایە ڕاهێنەری ئێستای یانەكەی سۆلشایەر لە ڕاهێنەری پێشووی یانەكەی باشترە.

سەبارەت بە بەراوردی نێوان هەردوو ڕاهێنەرەكە ڕاشفۆرد ووتی: سۆلشایەر چەند شتێكی تێدایە كە مۆرینهۆ نیەتی كە زیاتر یاریزان لێی تێدەگات زیاتر لە ڕاهێنەرە پورتوگالیەكە.

بەردەوام بوو ووتی: لەو ڕووەوە پێم وایە سۆلشایەر باشترە ، ئەو بەردەوام لەگەمانە لەگەلمانە و لێمان تێدەگات، مۆرینهۆ یاریزان نەبووە بۆیە كەمتر لە یاریزان تێدەگات.

هەروەها ووتیشی: مۆرینهۆ ڕاهێنەرێكی گەورەیە شێوازی تایبەتی خۆی هەیە ، بەڵام ئەو شێوازە لەگەل ئێمەدا گونجاو نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button