قاوەی یاریگاگرنگترین

نێیمار گڕ لە مێرکاتۆ بەردەدات و کەین بڕیاری کۆتایی دەدات

نێیمار بە پاریس سانجێرمانی راگەیاندووە، دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا – لیکیپ

چێڵسی بۆ گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤا هاتووەتە سەرهێڵ و هەوڵی گواستنەوەی بۆ ستامفۆرد بریج دەدات – RMC Sport

بێرناردۆ سیلڤا، نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی، لە هەمان کاتتدا چاوەڕێی ئۆفەرێیکی گونجاوی بارسێلۆنایە – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

هاری کەین گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، بایرن میونشن ناتوانێت پارەی داواکراو ئامادە بکات، بۆیە لە تۆتنهام دەمێنێثەوە – تێلێگراف

لیڤەرپوول ناچارە بڕی 50 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی رۆمیۆ لاڤیا بداتە ساوسامتن – سکای سپۆرتس

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی 30 ملیۆن پاوەندی وێستهامی بۆ گواستنەوەی سکۆت مەکتۆمینای رەتکردەوە – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

هاری ماگوایەر نایەوێت پەیوەندی بە یانەیەکەوە بکات کە بەشداری لە چامپیۆنزلیگ نەکات، پێشبینی مانەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش لە مانچێستەر یونایتد دەکرێت – فووتبۆڵ ترانسفێرس

ئارسیناڵ ئۆفەرێکی فەرمی مۆناکۆی بۆ گواستنەوەی فۆلارین باڵۆگەن رەتکردەوە – ئاتلێتیک

چێڵسی و یوڤێنتوس خەریکی گفتوگۆن بۆ گۆڕینەوەی رۆمێلو لوکاکو و دوسان ڤلاهۆڤیچ، بەڵام یوڤێ داوای پارەی کاشیش دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button