ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

تۆتنهام سێهەم گرێبەستی بایەرنی بۆ کەین رەتکردەوە

یاریگا-یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز  سێهەم گرێبەستی بایەرن میونشنی رەتکردەوە بۆ دەستبەرداربوون لە هاری کەین.

تەنها یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی کەین ماوە لەگەڵ تۆتنهام لەگەڵ ئەوەشدا  دانیێل لیڤای بەڕێوبەری سپێرز بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی رەتکردووەتەوە.

بەگوێرەی تەلەگراف، تۆتنهام ئامادەیە کەین بفرۆشێت بەڵام پێی وایە هێشتا یانەی خوازیار نەگەیشتووەتە ئەو پارەیەی کە شایستەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکەیە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بایەرن بە تۆتنهامی وتووە ئەمە کۆتا هەوڵیان دەبێت بەڵام پاش رەتکردەوە وابڕیارە جارێکیتر کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی لە باڤاریا رووبدات پاشان بڕیاربدەن کە بوودجەکەیان بەرزتر دەکەنەوە یاخود نا.

کەین تەمەنی گەیشتووەتە 30 ساڵ و لەلایەن ریاڵ مەدریدیشەوە گرنگی پێدەدرا بەڵام پاش ئەو نرخە خەیاڵییەکەی یانەکەی داوای کرد لە مامەڵەکە کشانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button