ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

دێمبێلی لە شەڕی نێوان پاریس و بارسێلۆنا گیری خواردووە و رەنگە ناچار بە گەڕانەوە بکرێت

یاریگا –

رەنگە عوسمان دێمبێلی ناچار بە گەڕانەوە بۆ مەشقەکانی بارسێلۆنا بکرێت.

پێشبینی دەکرێت، دێمبێلی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان بکات، هەرچەندە پڕۆسەکە زۆر لەسەرخۆ بەڕێوەدەچێت، رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، پاریس تاوەکو ئێستا چاوەڕێی گەیشتنی بەڵگەنامەکان دەکات، تاوەکو گرێبەستەکە تەواو بکات. بەڵام بارسا ناردنی بەڵگەکانی راگرتووە و دێمبێلی ناتوانێت مەشق لەگەڵ یانە نوێییەکەی بکات.

تاوەکو ئێستا دێمبێلی گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە، ئەگەر لە چەند رۆژی داهاتوودا پڕۆسەکە وا لەسەرخۆ بڕوا، ئەوا ناچار دەبێت، جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بارسا و مەشقەکانی بکات. RMC Sport بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ذێمبێڵی سبەی دووشەممە، پشکنینی پزیشکی بۆ پاریس بکات، هەرچەندە بڕیاربوو، دوێنی شەممە پشکنینەکان بکات.

پێنجشەممەی رابردوو، دێمبووز بارسێلۆنای جێهێشت و چووە پاریس، بەڵام لەو کاتەوە، نەیتوانیوە مەشق لەگەڵ ئەستێرەکانی پاریس بکات.

ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی بارسێلۆنایە، پاریس هەوڵدەدات هەرچی زووە گواستنەوەکە تەواو بکات، چونکە سەرقاڵی چەند گواستنەوەیەکی دیکەن، بە تایبەت چیرۆکی چوونە دەرەوەی کیلیان ئێمباپێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button